کۆمەڵەی نووبەهار ساڵانێکە لە بواری کەلتووری و فێرکاریی زمانی کوردیدا چالاکە. کۆمەڵە پاش خولەکانی پاییزی ٢٠٢١، خولەکانی زستانیشی بەڕێوە بردووە و ئێستا لەم هونەرگە زمانییەدا دیسان خولی نوێی سەرهێڵ دەست پێ دەکاتەوە کە تێیدا زارگەلی کورمانجی، سۆرانی، زازاکی و کەلهوڕی دەگوترێنەوە. کۆمەڵە ئەمە بۆ جاری یەکەمە خولی زاری کەلهوڕی ڕادەگەیەنێت.
کۆمەڵەی نووبەهار خولێکی کورمانجیی تایبەت بە ژنانیشی داناوە و مامۆستاکەشی هەر ژن دەبێت.
خولەکانی کۆمەڵەی نووبەهار لە وەرزی زستاندا پؽشوازیی گەرمیان لێ کرا و زۆر کەس بەشدارییان کرد.
ماوەی خولە سەرهێڵەکانی ئەم هاوینە ١١ی حوزەیران هەتا ٣١ی تەباخە.
ئەو فێرخوازانەی دەیانەوێت بەشداری بکەن، تا ١٠ی حوزەیران دەرفەتی ناونوسینیان هەیە.
بۆ پەیوەندی: Whatsapp & Têl. 05528467532
(کاتژمێر 12:00-19:00)
www.komanibihar.org
کۆمەڵەی نووبەهار، دیاربەکر