Homeگشتڕێوڕەسمی پێدانی بڕوانامە

ڕێوڕەسمی پێدانی بڕوانامە

لە خولی زستانەی ٢٠٢٢دا، ٣١٥ کەس لە سەر زووم بەشداری پۆلەکانی کوردی (کورمانجی، زازاکی و سۆرانی) بوون. لەم پۆلانەدا ١٢٨ کەس توانییان سەربکەون و بڕوانامە وەربگرن.

ئەمڕۆ فێرخوازانی دانیشتووی دیاربەکر بەشدارییان لە ڕێوڕەسمەکەدا کرد و بڕوانامەی خۆیان وەرگرت.

هەروەها بەڕێزان و خۆشەویستان، پ.د. تاهیرخان ئایدین، نووسەر ڕۆشان لەزگین، بەدرخان ئیسلاموغلوو و دیادین ئاکدەمیر-ی شاعیر میوانمان بوون.

کۆمەڵەی نووبەهار